سەردێڕ:

ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە راگەیەندرا

AM:10:39:24/02/2025

18400 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی راگەیاند، کە زیاتر لە ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە، زۆرینەیان لە تەمەنى کارکردندان.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى رەگەزی نێر ٢٣ ملیۆن و ١٦١ هەزار کەسە و ژمارەى رەگەزی مێ ٢٢ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار کەسە.

باسى لەوەشکرد، تەنها ٣.٦٦٪ـی دانیشتیوانى عێراق تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ زیاترە. ٣٨.٢٥٪ دەستی کار لە عێراق لە کەرتی گشتی حکومەتدا کاردەکەن و لە سەدا ٣٧ پۆینت ١٨ دەستی کار لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی گشتی حکومەتدا کاردەکەن.

هەربەپێی ئەنجامەکان، رێژەی نەخوێنەواری لە هەرێمی کوردستان بەرزترینە واتە ١٦.٢٣٪ ە، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق رێژەی نەخوێنەواری ١٥.٣١٪ە.













گەلەری