سەردێڕ:

٦٠٠ قوتابخانەی نوێ لە عێراق دروستدەکرێت

PM:11:44:21/02/2025

4732 جار خوێندراوەتەوە

حكومەت لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی نوێدا ٦٠٠ قوتابخانە دروستدەكات بە هاوکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، "حکومەت کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕی قوتابخانەکان و باشترکردنی ژینگەی خوێندن لە هەموو پارێزگاکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ باشترکردنی ژێرخانی پەروەردە لە عێراق و کەمکردنەوەی کەلێنی پەروەردەیی لە وڵاتدا کە تا ئێستا زیاتر لە هەزار قوتابخانەی نوێ خراونەتە خزمەتەوە، ئەوەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییە پەروەردەییەی کە لە ئەنجامی پشتگوێخستن بۆ چەندین ساڵە دروست بووە.













گەلەری