میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، حکومەتى عێراق و کۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆم رێککەوتنى پەرەپێدانى چوار کێڵگەى نەوتی کەرکوکیان واژۆکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سپۆنسەری مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستێکە لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک.
ئاماژەی
بەوەشکرد، گرێبەستەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەکە بۆ بەرزکردنەوەی
یەدەگی سامانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ئامانجی
گەیشتن بە لوتکەی رێژەی بەرهەمهێنانی ٤٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەروەها،
وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار بە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەکانی کۆمپانیای
غازی باکوور بۆ بەرهەمهێنانی ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و دامەزراندنی وێستگەیەکی
کارەبایی بە توانای بەرهەمهێنانی ٤٠٠ مێگاوات.
هاوکات،
پرۆژەکە بەشدار دەبێت لە وەستاندنی سووتانی بەردەوامی غازی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی
نەوتی خاو، لەرێگەی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی گونجاو، دابینکردنی سووتەمەنی پێویست
بۆ وێستگەکانی کارەبا و پەرەپێدانی ئەو کادیرە تەکنیکی و ئەندازیاریانەی لەوێ کاردەکەن.