سەردێڕ:

بەغدا بەدوای شوێنگرەوەی غازی ئێراندا دەگەڕێت

AM:12:01:11/03/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوای هەنگاوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بازرگانیی هێزەکانی عێراق و ئێران، بەغدا چاوی لە جێگرتنەوەی غازی ئێرانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥،ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمریکا هەنگاوی ناوە بۆ رێگریکردن لە هاوردەکردنی کارەبای عێراق لە ئێرانەوە، بەغدا چاوی لە قەتەر و عومانە وەک بژاردە، ئەگەر واشنتۆن هەمان شت بکات سەبارەت بە بازرگانیکردنیان بە غاز.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە رێگەی بە عێراق داوە پارەی کارەبا بدات بە ئێران.













گەلەری