PM:04:26:18/02/2025
1420 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، ڤایرۆسێکی'کوشندە' لەناو گامێش و مانگاکاندا بڵاوبووەتەوە و تائێستا ژمارەیەکی زۆریان لێ مرداربووەتەوە. دەشڵێت، ڤایرۆسەکە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی گۆشت و شیر و بەرهەمەکانی ئاژەڵەکانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردووە سەبارەت بە دەنگۆی توشبوونی گامێش و مانگا بە نەخۆشی، بە ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پسپۆڕی بواری پزیشکیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە دەستی بە بەدواداچوون
کردووە سەبارەت بە مرداربوونەوەی ئاژەڵان و دیاریکردنی هۆکارەکانی لە رێگەی سەردانی
مەیدانی و کشاندنەوەی نمونەی نەخۆشیییەکەوە، بە هاوکاریی شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی،
هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە
نەتەوە یەکگرتووەکان، بەمەبەستی پشکنینی نمونەکان لە تاقیگە نێودەوڵەتییەکان.
باس لەوەشکراوە، سودانی وەزارەتی کشتوکاڵی
عێراقی راسپاردووە بۆ دیاریکردنی زیانەکان و بەدواداچوون بۆ رێژەی روودان و دەرکەوتنیان
بکرێت.
سەبارەت بە ڤایرۆسەکە لیژنەکە هۆشداری دەداتە
هاوڵاتییان، ئەو نەخۆشییەی کە توشی ئاژەڵان بووە، لە رێگەی بەکارهێنانی بەرهەمی
ئاژەڵیی وەک گۆشت، شیر و بەرهەمەکانییەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە، هەروەها مەترسیی لەسەر
تەندروستیی بەکارهێنەر دروستناکات.