سەردێڕ:

سودانی؛ داوای لە دەستەی دەستپاکی کردووە لێکۆڵینەوە بکەن لە دۆسیەی خەرجکردنی پێشینەی کشتوکاڵی

PM:07:31:09/02/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی بە دەستەى دەستپاکی کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرپێچى دارایی و یاسایی و کارگێڕیى پێشینەى کشتوکاڵى بکات و هەر فەرمانبەرێک دەستی تێیدا هەبووبێت، نابێت هیچ پۆستێکى کارگێڕی وەربگرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوسینگەی تایبەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، سودانى داواى لە دەستەى دەستپاکى کردووە، لێکۆڵینەوەکانى تایبەت بە دۆسیەى سەرپێچییە یاسایی و کارگێڕیى و داراییەکانى خەرجکردنى پێشینەى کشتوکاڵى و پاڵپشتى کشتوکاڵ یەکلای بکەنەوە، کە لە چوارچێوەى کارى وەزارەتى کشتوکاڵدایە.

وتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە تەواوکردنی هەموو لایەنە یاساییەکانی پەیوەست بە حاڵەتەکانی سەرپێچیی بکرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەمەن و رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی بەرپرسن لە سەرپێچییەکان و بوونەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی.

هەروەها ئەو بڕە پارانەی بەفیڕۆدراوە بخرێنەوە ناو خەزێنەی دەوڵەتەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ دەوڵەت، هەروەها هەر فەرمانبەرێک دەستی هەبووبێت تێیدا نابێت هیچ پۆستێکی کارگێڕی وەربگرێت.



 













گەلەری

‌بەپەلە