PM:03:57:23/02/2025
2052 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆك وهزیرانی عێراق لهگهڵ شاندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (لایتا) كۆبووهوه و تاوتوێی رێکارەکانی لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقیان كرد.
ئەمڕۆ ٢٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لە شاندێکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (لایتا) کۆبووەوە و لە میانەی دیدارەکەدا هەوڵ و رێوشوێنەکانی عێراق لەرووی کۆتاییهێنان بەقەدەغەکردنی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراق و رێژەی جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە لیژنەی بەرپرس لەجێبەجێکردنی مەرجەکانی لابردنی قەدەغەکە ئامادەی کردووە تاوتوێکران.
ئاماژه بهوهشكراوه، له دیدارەکەدا باس
لەهەوڵەکانی عێراق لەبواری پەرەپێدانی کاری هێڵی ئاسمانی و جێبەجێکردنی ئۆتۆماتیکی
لەسەرجەم بەشەکانی کارەکەیدا کرا، هەروەها لەبواری بەرزکردنەوەی تواناکانی
کۆمپانیاکە و پەرەپێدانی توانای کارمەندەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری
پێشکەش کراو بە گەشتیاران و گواستنەوەی کەلوپەل.
سودانی، جەختی لەوەکردەوە کە ئەو دۆسیەیە ئەوپەڕی
گرنگی پێدراوە و بەدواداچوونی بەردەوام هەیە بۆ کارەکانی لیژنەی راسپێردراو بۆ
لابردنی قەدەغەکە و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییە پێویستەکان لەپێناو تەواوکردنی
کارەکانی و جێبەجێکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ئەم بابەتە و کارکردن بۆ
پەرەپێدانی دامەزراوەکانی هێڵی ئاسمانی و پابەندبون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
و سەرجەم پێشکەوتنەکانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی.
له راگهیهندراوهكهدا
هاتووه، جێگری سهرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی
(لایتا) ئاماژەی بە گرنگی تەواوکردنی ئەم دۆسیەیە کرد، بەتایبەتی رێژەی تەواوکردنی
پلانی چاکسازیی گەیشتوەتە ٥٦٪ ئەمەش واتە پلانی کاتی پڕۆژەکە بە ئاراستەیەکی راستدا
دەڕوات.