AM:11:38:19/02/2025
1044 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، شەش سەنتەری بازرگانی (هایپەرمارکێت) لە بەغدا بۆ فرۆشتنی خۆراک و کاڵاکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دەکاتەوە، هەروەها دەست بە جێبەجێکردنی ٢٣ پڕۆژەی هاوشێوە لە بەغدا دەکات.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سودانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ناوەندانە بۆ فرۆشتنی خۆراک و کەلوپەلی بازرگانی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دیاریکراون.
هەروەها بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆک
وەزیرانی عێراق، دەستی بە جێبەجێکردنی ٢٣ پڕۆژەی هاوشێوەی لە بەغدا و پارێزگاکان
کرد.
ئەمە لەکاتیکدایە، لە کۆتایی مانگی ئابی
٢٠٢٤، وەزارەتی بازرگانی عێراق تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی پێنج سەنتەری
بازرگانی نوێ لە بەغدا راگەیاند کە بەپێی سیستەمی (هایپەرمارکێت) کاردەکەن و خزمەتگوزاری
پێشکەش بە کریاران دەکەن بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بەراورد بە ٪٢٠ـی بازاری ناوخۆیی.