سەردێڕ:

عێراق سێ بەلەمی مۆدێرن وەردەگرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزی دەریایی

PM:08:44:23/01/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە ئاژانسی شەفەقی راگه‌یاند، سێ بەلەمی هاوچه‌رخی دروستكراوی كۆریای باشوور گه‌یشتونه‌ته‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی هێزی ده‌ریایی به‌ ئامانجی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی عێراق.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی هێزی ده‌ریایی، سێ به‌له‌می مۆدێرن له‌جۆری (SAT55) كه‌ له‌كۆریای باشوور دروستكراون، گه‌یشتنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر كه‌ به‌پێی به‌رزترین تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژیا دروستكراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م بەلەمانە به‌ توانایی مانۆڕ و خێرایی به‌رزیان ده‌ناسرێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ نوێترین سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و چه‌كیان تێدا دابینكراوه‌ كه‌ به‌شدارن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی كارا، له‌وانه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ریاییه‌كان و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی عێراق.

هاوکات، هێزی ده‌ریایی عێراق یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ١٢ـی ئابـی ١٩٣٧، وه‌ك هێزێكی دەریایی دامه‌زرا كه‌ له‌ چوار به‌له‌می بچووك پێكهاتبوو.













گەلەری