PM:07:57:05/02/2025
2040 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆران، پێویستە حكومەتی هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان بێت و جەختیش لەسەر راگرتنی قاچاخچێتی نەوت دەكاتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بهگوێرهی راگهیهندراوێكی لیژنهی دارایی پەرلەمانی عێراق راگهیهندراوێكی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە عهتوان عهتوانی، سهرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ژمارهیهك له ئهندامانی لیژنهكه پێشوازیان له شاندێكی باڵیۆزخانهی ئهمریكا كرد به سهرۆكایهتی جولی جۆنز، راوێژكاری ئابووری باڵیۆزخانه و كریس تۆرێس، راوێژكاری دۆسیهی پەرلەمانی عێراق له بهشی سیاسی.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لەسەر پێویستی
پابەندبوونی هەرێم کردەوە بە رادەستكردنی كۆی ئەو شایستە داراییانەی دەبێت بیدات بە
حکومەتی فیدراڵ لە بەرامبەر وەرگرتنی شایستەکانی، بە مووچەی فەرمانبەران و پارەی
پڕۆژەکانەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیە داراییەکان.
باسی لەوەشکردووە، لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق بە پەرۆشە بۆ کۆتایهێنان بە سەرجەم ناکۆکیەكان
لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و راگرتنی قاچاخچێتی نەوت.