AM:09:41:10/03/2025
5040 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا داواى لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد لەگەڵ هەرێم کاربکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى هەناردەى نەوتى هەرێم لەوانەش گرفتى کۆمپانیاکانی نەوت.هاوکات پابەندبوونى ئەمریکاشى بە پەیوەندیەکانى لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مایک واڵتز لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس باسی لەوە کردووە، لە میانەى پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە لەگەڵ هەرێم کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەجێماوەکانی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
عێراق بواری زیاتر بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بڕەخسێنێت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى وزەی
عێراق.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەوڵە
هاوبەشەکان کردووەتەوە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز کە توانای پشتبەستن بەخۆی هەبێت
و ئەمریکا پابەندبوونی خۆی نوێکردەوە بۆ پشتگیریکردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق و
ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە خێراترکردنی گەیشتن بەو ئامانجە.