سەردێڕ:

بە ٢٢ ملیۆن بەرهەمی دارخورما عێراق چوارەمی سەر ئاستی جیهانە

PM:03:26:15/03/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، عێراق لە رووی زۆریی دارخورما یەکەمی سەر ئاستی جیهانە و لە رووی زۆریی بەرهەمی خورمایش چوارەمی سەر ئاستی جیهانە


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، عێراق خاوەنی ٢٢ ملیۆن دارخورمایە کە ئەوەش زۆرترینە لەسەر ئاستی جیهان و لە پێش ئێران و سعودیەوەیە و دەشڵێت، پلانیان وایە لە چەند ساڵی داهاتوودا رێژەکە بگەیەننە ٣٠ ملیۆن دارخورما.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ عێراق زیاتر لە ٨٠٠ هەزار تەن بەرهەمی خورمای هەبووە و لەو بڕەش ٧٠٠ هەزار تەنی ناردووەتە دەرەوەی وڵات.

 













گەلەری