سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تانەدان لە سێ یاساکە کۆدەبێتەوە

PM:01:27:09/02/2025

1616 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بۆ بڕیاردان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی، یاسای لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ کۆببێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە ١١ـی ئەم مانگە لەبارەی ئەو داوا یاساییانەی سەبارەت بە نایاسایبوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بەهەرسێ یاسای باری کەسی، یاسای لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ کۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێکی دیکەی دانیشتنی دادگا سەبارەت بە نایاساییبوونی بەشێک لە ماددەکانی ناو هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی پێشتر بە بڕیارێک کارکردنی بە هەرسێ یاساکە راگرت تا ئەو کاتەی دۆسیەکە لە دادگاکە یەکلایی دەکرێتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە