سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشبینی دەکەین ئابووری عێراق گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

AM:10:31:30/01/2025

784 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئابووری عێراق لە ساڵانی داهاتوودا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، دەشڵێت پشتیوانی تەواوی چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ساڵانی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت ئابووری عێراق بەرەوپێشچوون و گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

هاوکات لە پێشتریشدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وتبووی، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ رێژەی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق ٪٤.١ گەشە بکات، ئەوەش بەهۆی ئەو بایەخدانی حکومەتی عێراق بە رێکخستنەوە و چاکسازی کردن لە فراوانکردنی ئابووریی دیجیتاڵی، کە بەهۆی ئەو سیاسەتانەی حکومەتەوە، عێراق گەشتە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبی لەڕووی یەدەگی دراوی بیانی لە ساڵی رابردوودا.

باس لەوەش کراوە، پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتەکانی وەک کارەبا، ئاو و گواستنەوە و سەرمایەگوزاری و سود وەرگرتن لە توانای گەنجان هۆکاری ترن بۆ گەشەی ئابووری عێراق و راکێشانی وەبەرهێنەران بۆ وڵاتەکە.













گەلەری