سەردێڕ:

بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا بکات

AM:09:46:15/03/2025

1032 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەى سوریا لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی تورکیاش سەردانی بەغدا دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەشکراوە بڕیارە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بەغدا بکات بۆ تاووتوێکردنی ژمارەیەک دۆسییەی گرنگ و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

باس لەوەشکراوە، بە هەمەهانگی و هاوکاری هەردوو وڵات هەوڵدەدەن بۆ دابینکردنى پاڵپشتی پێویست بۆ ئیدارەی کاتی سوریا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هەڵبژێردراو.

هاوکات وتیشی تورکیا دەیەوێت لێکتێگەیشتنەکانی عێراق و سوریا ببینێت لە دامەزراندنی حکومەتی سوریادا.













گەلەری