PM:11:44:06/03/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو توێژەرە ئیسرائیلیەی کە دوو ساڵ لەمەوپێش لە عێراقدا دیار نەما.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ، ئەو توێژەرە ئیسرائیلیەی کە دوو ساڵ لەمەوپێش لە عێراقدا دیار نەماوە.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ دەزگاکانیان بەنهێنی کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی
شوێنی توێژەرەکە و رفێنەرەکانی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو ساڵ لەمەوپێش ئەلیزابێس تسورکۆڤ لە عێراق دیار
نەما و دوای جەند مانگێک ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە کچە توێژەکە رفێنراوە و
گروپەچەکدارەکانی عێراقی تۆمەتبارکرد، دواترتیس گروپەچەکدارەکانی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، کە ئەوان بەرپرسیار نین لەو بابەتە.