رێبه‌ری ره‌وتی سەدر داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، کارتی ده‌نگدانیان نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بکەن یان نا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٥، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، کە جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە لایەنگرانی کارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە.
هاوکات، موقته‌دا سه‌در تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ده‌كات یاخود
نا كه بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردنی ساڵی٢٠٢١دا ٧٣ كورسی په‌رله‌مانی
بەدەستهێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسی و دروستنه‌كردنی زۆرینه‌وه نه‌یتوانی
حكومه‌ت پێكبهێنێت و له پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه.