سەردێڕ:

پاسپۆرتی سلێمانی بەچەند مەرجێک رێگا بە هاتنەناوەوەی منداڵی تازە لەدایک بوو دەدات

PM:06:59:06/03/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەرێگای چەند رێکارێکی یاسایی و لە رێگای بەڵگەنامەی فەرمییەوە رێگا بە هاتنە ناوەوەی منداڵی تازە لەدایکبوو لە دەرەوە بۆ عێراق دەدرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێگا بە منداڵی تازە لە دایک بووی عێراقی دەدرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە بێتە ناو خاکی عێراقەوە، بەو مەرجەی هەڵگری بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێکارەکان پێویستە بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقیی تایبەت بە منداڵەکە بەردەستبێت، یاخود بەڵگەنامەی لەدایک بوون کە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراقەوە پشتڕاستکرابێتەوە، مەرجیش نییە منداڵەکە هەڵگری کارتی نیشتمانی بێت.













گەلەری