PM:12:10:30/01/2025
3584 جار خوێندراوەتەوە
کاتژمێری کۆتایی جیهان ئێستا ٨٩ چرکەی ماوە تاوەکو بگاتە نیوەی شەو، ئەمەش بەو مانایەی مەترسی گەورە لەسەر زەوی دروست دەکات.
کاتژمێرەکە ، کە بە "کاتژمێری رۆژی دوایی" ناسراوە لە ساڵی ١٩٤٧ دانراوە و ئاماژە بە روودانی کارەساتێکی گەورە لەسەر زەوی دەکات، ئەگەر کاتەکەی بگاتە نیوەی شەو.
گۆڤاری زانایانی
ئەتۆمی ئەوەی راگەیاند، کاتژمێرەکە یەک چرکە پێشخراو ئەمەش قسە لەسەر ئەو هەڕەشانە
دەکات کە رووبەڕوومان دەبێتەوە و پێویستی بە یەکگرتوویی و سەرکردایەتیی بوێرانە هەیە
بۆ گەڕانەوەی کاتژمێرەکە بۆ دواوە.
ئەو شتانەی کاریگەری
لەسەر پێشکەوتنی کاتژمێرەکە دەکەن، وەکو پەتا، گۆڕانی کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی زانیاریی
ناڕاست.
ساڵانە
وادەی کاتژمێری کۆتایی جیهان لەلایەن زانایانی ئەتۆمییەوە دادەنرێت کە ئەمە
گوزارشتە لەو مەترسییانە کە روبەرووی جیهان و مرۆڤایەتی دەبنەوە