سەردێڕ:

پزیشکێک: ئەم دەرمانانە کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە

PM:02:53:27/11/2024

1624 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایان ئاگاداریان داوە لەوەی کە هەندێک لە دەرمانەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن.


دکتۆر حسام مووافی پزیشکی دڵ لە بەرنامەیەک لە کەناڵی "MBC Egypt" رایگەیاند " ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشی شەقیقە دەخورێت کاریگەری زیانبەخشی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە"

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکرد ئەو دەرمانانە کە بۆ نەهێشتنی هێرشی شەقیقە بەکاردێن دەبنە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ.

ڕوونیشیکردەوە، شەقیقە لەپڕ ڕوونادات، بەڵکو سەرەتا چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت کە لە ئەنجامی تەسکبوونەوەی خوێنبەرێک لە مێشکدا روودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئازار.

جەختیشی لەوە کردەوە کە دەرمانەکانی شەقیقە ئامانجیان رێکخستنەوەی ئەم خوێنبەرانەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئازار، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەنگە ببێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنهێنەری دڵ، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت.













گەلەری