سەردێڕ:

ئەم سێ خۆراکە دەبنە هۆی دروستبوونی چەوری ورگ

PM:09:55:06/01/2025

4736 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک سێ خۆراکی ئاشکرا کرد کە پێویستە کەمیان بکەیتەوە ئەگەر بتەوێت بە خێرایی لە چەوری ورگ ڕزگارت بێت.


دکتۆر بێدی میردامەدی پسپۆڕی خۆراک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تیک تۆک بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە کەمکردنەوەی هەندێک خۆراکی باو ڕەنگە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لە خێراکردنی پرۆسەی دابەزاندنی کێش بەتایبەتی ناوچەی سکدا، دیارترینیان بریتین لە:

١. ئەو میوەیانەی شەکریان زۆرە:

میردامەدی دەڵێت یەکەم خۆراک کە پێویستە کەمبکرێتەوە بریتین لەو میوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە وەک مۆز، ترێ، شوتی ئەم میوەیانە بە خێرایی ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە جەستەدا، پێشنیاریشی کرد لەبری ئەوە ئەو میوانە بخۆن کە بڕێکی کەم شەکریان تێدایە وەک توو دەتوانێت بژاردەیەکی باشتر بێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت چەوری ورگ کۆنتڕۆڵ بکەن.

٢. نان:

نان کاربۆهیدراتی تێدایە کە بەهەمان شێوە ئاستی شەکر لە خوێندا بەخێرایی بەرز دەکاتەوە هەروەها گلوتینیشی تێدایە کە دەبێتە هۆی هەوکردن لە جەستەدا ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە بۆیە باشترە بە بژاردەی تری تەندروست وەک دانەوێڵەی تەواو بگۆڕدرێت.

٣. برنج

خواردنی برنج بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەمەش دەردانی ئەنسۆلین زیاد دەکات بەم شێوەیەش رێگری لە دابەزینی چەوری دەکات.













گەلەری