یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیان و خواردنی تەندروستە، کۆمەڵێک هەنگاویش هەن دەتوانیت لەڕێگەیەوە دڵت بپارێزیت لە نەخۆشییەکان.
دکتۆر ساديخان پزیشکی پسپۆڕی دڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پاراستنی دڵێکی تەندروست پێویستی بە پاراستنی ئاسایی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و کێشی جەستە و ئاستی شەکری خوێن هەیە.
بە وتەی ئەو، هەموو ئەندام و سیستمەکانی
جەستە پشت بە یەکتر دەبەستن، کاتێک نیشاندەرەکانی بەشێکی دیاریکراو تێکدەچن وەک
بەرزی شەکری خوێن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، نەخۆشی
گورچیلە و تێکچوونی گۆڕانکاری خۆراک وەک شەکرە و قەڵەوی زیاد دەکات.
بەرزی پەستانی خوێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی گورچیلە، باشترین ڕێگە
بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن خواردنەوەی شلەمەنی زۆرە هەروەها
خواردنی میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و شیرەمەنی کەم چەوری و کەمکردنەوەی
خواردنەوە کهولییەکانیش یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات.
پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و کاریگەر
یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ و ماددەیەکی هاوشێوەی چەوری
چونکە ئەمانە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و
خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن.
جگە لەوەش چالاکیی جەستەیی بەردەوام و
دابەزاندنی کێش بارگرانی لەسەر دڵ کەمدەکاتەوە.