سەردێڕ:

فشاری دەرونی دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش

AM:09:48:15/11/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بەدەست زیادبوونی کێشەوە دەناڵێنن، بەبێ ئەوەی زانیاری تەواویان لەسەر هۆکارەکانی زیادبوونی کێشیان هەبێت.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پزیشکی "WebMD" کە تایبەتە بە تەندروستی گشتی و نەخۆشییەکان، ئاماژە بەوە دەکات هۆکاری زۆر هەیە بۆ قەڵەوی زۆر و زیادبوونی کێش، بەڵام ئەوەی هەندێک کەس درکی پێناکەن ئەوەیە کە ڕەنگە هۆکارە دەروونییەکان بە ڕوونی و ڕاستەوخۆ لە پشت ئەم بابەتەوە بوەستن.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی کردووەتەوە کە فشاری دەروونی و دڵەراوکێ و خەمۆکی کاریگەری لەسەر جەستەمان و هۆرمۆنەکانی تەواوی جەستەمان هەیە بەتایبەت هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هۆرمۆنێکە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارەزووی خواردن.

زۆربەی ئەو کەسانەی بە دەست فشارە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن ڕێژەی شەکر و چەورییان زۆرە ئەمەش بەهۆی پێویستی جەستەیە بە کالۆری هەربۆیە فشاری دەروونی دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی کێش.

هەروەها کەسێک کە بەدەست تێکچوونی دەروونییەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت ئەو فشار و دڵەڕاوکێیە بوەستێنێت ئەوا لەوانەیە هەندێک دەرمانی دژە خەمۆکی یان دژە فشار و دڵەڕاوکێ بخوات، ئەم دەرمانانە ئارەزووی خواردن باشتر دەکەن و دەبنە هۆی گۆڕانکارییەکی ئاشکرا لە کێشدا، ئەگەر یەکێکیت لەوانەی کە دەرمانی خەمۆکی دەخۆیت، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت باسی سروشتی ئەو گۆڕانکاریانە بکەیت کە لە کێشتدا ڕوودەدەن، بۆ ئەوەی ئەو جۆرانە هەڵبژێریت کە کاریگەرییان لەسەر ئارەزووی خواردن نابێت.

لێرەدا ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی بە ئاسانی دەخەینەڕوو:

- گرنگی بە وەرزشکردن بدە.

- ئاگاداری کارەکانی رۆژانەت بە.

- تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لەو کەسانەی کە هەستی نەرێنیت دەدەنێ.

- ڕۆژانە کات بۆ خۆت تەرخان بکە.

- گرنگی بە ئارەزووەکانت بدە.

- ئەگەر گرژبوونی بەردەوامت هەبوو کە ناتوانیت وازی لێبهێنیت، ڕاوێژ بە پزیشکی دەروونی بکە.













گەلەری