سەردێڕ:

بۆچی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ بەسوودە؟

PM:08:40:03/12/2024

2292 جار خوێندراوەتەوە

غەر‌غەرەکردن بە ئاو و خوێ بە یەکێک لە چارەسەرە باوەکان دادەنرێت بۆ هەندێک لە نەخۆشییە سادەکان، هەروەها وەک چارەسەرێکی جێگرەوە دادەنرێت لەلایەن پزیشكی سەردەمیەوە، لێرەدا گرنگترین سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ دەخەینەڕوو.


لە ماڵپەڕی " webteb" بڵاو کراوەتەوە، غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت و بە چارەسەرێکی سروشتی و هەرزان دادەنرێت، لە هەموو ماڵێکدا بەردەستە، جگە لەوەش پزیشکان ئاماژە بە ڕۆڵی ئاو و خوێ دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی چەند نەخۆشییەک، لەوانە ئازاری سوکی قوڕگ.

غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ بەشدارە لە بەرەنگاربوونەوەی چەند نەخۆشییەک کە دیارترینیان ئەمانەن:

١. چارەسەری قورگ ئێشە

غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی قورگ ئێشە و هەڵامەت، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازارەکەی.

٢. کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە غەرغەرەکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوب و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان.

٣. خۆپاراستن لە هەستیاری

یەکێک لە سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی هەوکردنی قورگ کە بەهۆی ماددە هەستیارییەکانەوە دروست دەبێت.

٤. پاراستنی تەندروستی دەم و ددان

غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا کەڵەکەبووەکانی ناو دەم، بەو پێیەی خوێ یارمەتی ڕزگاربوون لە بەکتریاکان دەدات و ڕێگری دەکات لە زیادبوونیان، بەمەش بەشدارە لە پاککردنەوەی دەم.

٥. خۆپاراستن لە کێشەی ددان

یەکێک لە سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاوی خوێ ئەوەیە کە ڕەنگە لە زۆرێک لە کێشەکانی ددان بپارێزێت، لەوانە: پاراستنی مینای ددان لە وەرینی ددان، کەمکردنەوەی ئازاری ددان، ڕێگریکردن لە نیشتنی بەکتریا لەسەر ددانەکان.













گەلەری