ئاژانسی ئاسایشی روسیا، ویلایەتە یەکگرتوەکان تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ئەپڵ بۆ سیخوڕی کردن.
ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای "کاسپەرسکای" روسی تایبەت بە کاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لە رێگای پڕۆگرامەوە، زانیارییە کەسییەکان دەبردرێن و گوێ لە دەنگی بەکارهێنەران دەگیرێت و وێنەی جێگاکانیان ئاشکرا دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، دەزگای ئاسایشی روسیا رایگەیاندووە، کۆمەڵێک پڕۆگرامی سیخوڕییان لەسەر مۆبایلی دیپلۆماتکارەکان
و هاوڵاتیانی روسی ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بە وەش کردوە، ئەو دەزگایە باس لەوە دەکات،
کۆمپانیای ئەپڵ پەیوەندی و هەماهەنگی هەیە لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ویلایەتە
یەکگرتوەکانى ئەمەریکا.
لای خۆشیەوە کۆمپانیای ئەپڵ، سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە
و رایگەیاند، هەرگیز لەگەڵ ئەو جۆرە کارانە تێکەڵ نابن لەگەڵ هیچ دەزگایەکی حکومی نەک
لە ناوخۆى ئەمەریکا لە جیهانیشدا.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو کۆنگرێسی ئەمەریکا
لێپێچینەوەی لەگەڵ خاوەنداریەتی کۆمپانیای "تیک تۆک" بۆ کورتە ڤیدیۆیی
کرد کە پڕۆگرامێکى چینی یە، ئەوەش بە تۆمەتی سیخوڕی کردن و بردنی زانیاری کەسی
بەکارهێنەرانى پڕۆگرامى ناوبراو.