توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فشاری دەروونی دەتوانێت هەستیاری پێست زیاد بکات.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز،توێژەرانی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە کە فشاری دەروونی کارەکانی بەرگری جەستە تێکدەدات و دەستوەردان دەکات لە وەڵامدانەوەی جەستە بۆ هەوکردن.
توێژینەوەکە
لەسەر مشک ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە فشاری دەروونی توانای خانە بەرگرییە تایبەتمەندەکان
سنووردار دەکات و هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکات لە هەمان کاتدا دەبنە رێگر لە گەشەکردنی
خانەکان، کەڵەکەبوونی خانە مردووەکان لە شانەکانیشدا دەبنە هۆی زیادبوونی هەستیاری
و زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنن.
دکتۆر سۆیچیرۆ
یۆشیکاوا توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " ئەمە یەکەم توێژینەوەیە لە
جیهاندا کە دەریدەخات فشاری دەروونی کارکردنی سیستمی بەرگری جەستە تێکدەدات و دەبنە
هۆی هەستیاری"
توێژەران جەختیان
لەوەکردەوە کە کاریگەری فشاری دەروونی لەسەر خانەکانی بەرگری جەستە پێدەچێت درێژخایەن
بێت و بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەرییە خراپەکەی بمێنێتەوە.