سەردێڕ:

زیرەکی دەستکرد هێندەی چەکی ئەتۆمی هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی

PM:11:53:22/12/2024

6240 جار خوێندراوەتەوە

لە بەراوردێکی بێ وێنەدا، بیل گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، زیرەکی دەستکردی خستە لیستی هەڕەشە جیهانییەکان، شانبەشانی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجی.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بەریتانی، گەیتس ئاماژەی بەوە کردووە، پێشکەوتنە خێراکانی بواری زیرەکی دەستکرد نیگەرانی دروست دەکات، بەو پێیەی گەشەسەندنەکەی بە "سەرسوڕهێنەر و ترسناک" پەسن کردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە توانای ئەوەی هەیە کە گۆڕانکاری ریشەیی لە کۆمەڵگادا بهێنێتە ئاراوە و هەموو دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکانی پێشوو تێپەڕێنێت.

هەرچەندە ستایشی سوودەکانی زیرەکی دەستکردی لە بوارەکانی وەک پەروەردە و تەندروستیدا کرد، بەڵام گەیتس هۆشداریدا لە مەترسی بەکارهێنانی نەرێنی ئەم تەکنەلۆژیایە، ئاماژەی بەوەش کرد، زیرەکی دەستکرد کۆمەڵگا بەشێوەیەکی بێ وێنە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دادەڕێژێتەوە.













گەلەری