سەردێڕ:

لەم کاتانەدا بێدەنگیی باشترین بژاردەیە

PM:11:50:08/12/2024

3728 جار خوێندراوەتەوە

دەوترێت ئەگەر قسەکردن زیو بێت ئەوا بێدەنگی زێڕە، هەندێکجار بێدەنگی باشترین بژاردەیە، بەتایبەت لەهەندێک حاڵەتدا ئەگەر قسە بکرێت رەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرێک.


بەگوێرەی بابەتێکی رۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەروونییەکان لەم چوار حاڵەتەدا پشتگیری دەکەن کە بێدەنگی ژیرانەترین کارە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. کاتێک کەسێک دەردەدڵی خۆیت بۆ دەکات، گرنگە لەوە تێبگەیت کاتێک کاتێک کەسێک دەردەدڵی خۆی دەکات، پێویستە زۆر بە وردی گوێی لێ بگیرێت و پشتگیری پێشکەش بکرێت، بۆیە لەم کاتەدا دەبێت بێدەنگ بیت تاکو قسەکانی تەواو دەکات.

٢. وەڵامدانەوەی قسەی ناخۆش و گاڵتەپێکردن پێت، زۆرجار وەڵامدانەوە لەم کاتانەدا بڵێسەی ئاگرەکە زیاتر دەکات و ئەگەری زۆرە کاردانەوەی خراپتری لێبکەوێتەوە، باشترین رێگە بۆ مامەڵەکردن لەم کاتانە ئەوەیە کە ئارام و بێدەنگ بیت یان بە سادەیی دووربکەویتەوە.

٣. پاراستنی نهێنیەکان، کاتێک کەسێک بە رادەی پێویست متمانەی پێدەکرێت لەلایەن کەسێکەوە و نهێنییەکی پێسپێردراوە، دەبێت مرۆڤ ئاگاداری ئەوە بێت کە متمانەی لە دەست نەدات، جا چ لە پەیوەندییە کەسییەکان یان پیشەییەکاندا.

٤. نادڵنیایی یان کەمی زانیاری لە قسەکردن، بەبێ زانینی راستییەکان قسەکردن دەبێتە هۆی کێشە، لەوانەیە قسەکە هەڵە بێت، ئامۆژگارییەکی خراپ بێت یان متمانەی کەسانی تر لەدەست بدات، بۆیە ئارامگرتن و بێدەنگیی باشترینە.













گەلەری