PM:11:53:23/11/2024
1944 جار خوێندراوەتەوە
کشمیش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان و ماددە خۆراکییەکان، بۆیە ئەگەر رۆژانە بەبڕێکی دیاریکراو بخورێت ئەوا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەری پزیشکی "Health Shots" بڵاو کراوەتەوە کشمیش یەکێکە لە خۆراکە بەسوود و تەندروستەکان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و هەموو ماددە خۆراکییە گرنگەکان.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە کراوە کە کشمیش ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین بی و ڤیتامین سی تێدایە، کە ئەم ڤیتامینانە بەرگری جەستە باشتر دەکەن و ماسولکەکان بەهێز دەکەن هەروەها ئەگەری تووشبوون و کێشە جۆراوجۆرەکانی بەرگری جەستە سنووردار دەکەن.
کشمیش بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە کە خانەکانی جەستە لە تێکچوون دەپارێزێت، بەڵام هەوڵبدە بە ڕێژەیەکی هاوسەنگ بیخۆیت بۆ ئەوەی سوود لە ڤیتامینە جۆراوجۆرەکانیان وەربگریت هەروەها تەرکیز و وزە باشتر دەکات و یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات.