سەردێڕ:

مانگی داهاتوو دیاردەیەکی سەرنجراکێشی گەردوونی روودەدات

AM:09:25:29/09/2021

14660 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کڵاوەی ئاسمانی گەردوونی روسی رایگەیاند، لە رێکەوتی ٦ بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دانیشتوانی سەزەوی بینەری دیاردەی نەیزەک بارین دەبن.


ناوەندی کڵاوەی ئاسمانی گەردوونی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، باشترین کات بۆ بینینی دیاردەی Draconids "بارینی نەیزەکەکان" لە ئاسماندا ئێوارەی رێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەم دەبێت لە سەرەتای خۆرئاوابوونەوە تا نیوەشەو.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو کاتژمێرێک لەو رێکەوتەدا دەتوانرێت ٢٠ بۆ ٥٠٠ نەیزەک ببینرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، جوڵەی نەیزەکەکان لەسەرخۆدەبن و رەنگیاننزیک لە سوردەبێت، بەمەش لە نەیزەکەکانی دیکە جیادەکرێنەوە کە لە ئاسماندا دەردەکەون.

لەبارەی دەرکەوتنی مانگیشەوە، راگەیانراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، مانگ بەشێوەی کەوانەی دەردەکەوێت و روناکییەکەشی رێگرنابێت لە بینینی تێپەڕبوونی نەیزەکەکان.

لە درێژەی راگەینراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ماوەی نێوان ٢ی تشرینی یەکەم و ٧ی تشرینی دووەم دانیشتوانی سەرزەوی دەتوانن بینەری دیاردەی دابارینی بەهێزی نەیزەکەکانبن و رێکەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەم رونتر دیاردەکە دەبینرێت و زۆرترین دەرکەوتنی نەیزەکەکان تیادا روودەدا.

کـ ، ئـ













گەلەری