سەردێڕ:

چۆن لە یەکەم رۆژی جەژندا رێگە لە تێكچوونی کرداری هەرست دەگریت؟

PM:01:14:02/05/2022

6340 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی جەستەی رۆژوەوانان لە مانگی رەمەزاندا بە رۆتینێکی خواردنی دیاریکراو راهاتووە، ئەگەر لە یەکەم رۆژی جەژندا ئاگاداری سیستمی خواردنیان نەبن ئەوا ئەگەری هەیە تووشی تێكچوونی کرداری هەرس و تەنانەت ژەهراویبوون و سکچوونیش ببن.


بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو رێنماییانە کردوە کە دەبێت لە رۆژی یەکەمی جەژندا پەیڕەوی بکەن بۆئەوەی لە کێشەی هەرس بەدووبن، بەم جۆرە:

یەکەم: خواردن بە خاوی بخۆ و پەلە مەکە لەوەی هەموو شتەکان بەسەر یەکدا بخۆیت.

دووەم: ئەو خواردنانە کەم بکەرەوە کە دەزانیت تووشی ئازاری سك یان تێكچوونی هەرست دەکەن، وەك خواردنە چەورەکان و هەویرەمەنییەکان و ئەوانەی بەهاراتی زۆریان تێدایە.

سێیەم: لە یەکەم رۆژدا زۆر خواردنی چەور مەخۆ بۆئەوەی گەدەت بتوانێت بەباشی کار بکات و تا دەتوانیت خواردنی تەندروست بخۆ.

چوارەم: زیادەڕۆیی مەکە لە خواردنی شیرینییەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی ماندووبوونی کۆئەندامی هەرس، لەجیاتی ئەوە میوە و شەربەتی سروشتی بخۆ.













گەلەری