سەردێڕ:

چەند رێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ لە ماوەی دوو هەفتەدا

PM:05:53:24/11/2024

3552 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وەرزشنەکردنەوە یان خراپی سیستمی خۆراکی و زۆر دانیشتنەوە چەوری لە دەوری ورگدا دروست دەبێت، تواندنەوەشی بۆ زۆر کەس کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام رەنگە بە کۆمەڵێک هەنگاو چەوری ورگ لە ماوەیەکی کەمدا بتوێنیتەوە.


لە ڕاپۆرتی "The Times Of India" دا ئاماژە بە چەند رێگایەکی گرنگ دەکات بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ لە ماوەی دوو هەفتەدا، بەم شێوەیە:

١. ڕێگای سەرەکی بۆ دابەزاندنی کێش بریتییە لە سووتاندنی کالۆری هەروەهاگرنگیدان بە سیستمی خۆراکی و خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی کالۆرییان کەمە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی چەوری ورگ و بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک.

٢. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی وەک چەرەسات و فاسۆلیا و میوە و سەوزەکان، کە وادەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری بمێنیتەوە.

٣. گرنگیدان بە ئەو خۆراکانەی بڕێکی باش پڕۆتینیان تێدایە، ئەمەشنەک هەر یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت، بەڵکو بەرپرسیارە لە پاراستنی ماسولکەکان.

٤.زیادبووی چالاکییە جەستەییەکان، وەکڕاکردن، مەلەکردن، ڕۆیشتن، پاسکیلسواری،کە لە ٣٠ خولەک کەمتر نەبێت چونکە ئەمەیارمەتیدەرە لە دروستکردنی بارستەی ماسولکەی بێ چەوری و زیادکردنی میتابۆلیزم.

٥.خواردنی چەوری تەندروست، ئەگەر دەتەوێت چەوری کەم بکەیتەوە، پێویستە جۆری چەوری تەندروست بخۆیت، هەروەها زیادکردنی چەوری تەندروست دەتوانێت یارمەتیت بدات زیاتر هەست بە تێربوون بکەیت لە ژەمەکانتدا.

٦. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، سترێس دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو بەشێکی جەستەت هەبێت بە تایبەت زیادبوونی چەوری ورگ.

٧. خەوتنی پێویست یارمەتیدەرێکی باشە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی چەوری ورگ.

٨. بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە چەوری ورگ پێویستە خواردنەوە گازییەکان کەمبکیتەوە.

٩. دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە چونکە هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی ئاستی کالۆری لە جەستەدا.

١٠. وازهێنان لە خواردنە لەقتوونراوەکان بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادکردنی وەرگرتنی کالۆری، هەروەها سەلمێنراوە کە زیادەڕۆیی لەخواردنی بەشدارە لە زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا، کە هۆکاری سەرەکی کۆبوونەوەی چەوری ورگە.













گەلەری