سەردێڕ:

ناسا: هێمای دەنگی ئەو نەیزەکانە تۆمار کرا کە لە مەریخ کەوتوونەتە خوارەوە

PM:07:35:20/09/2022

11736 جار خوێندراوەتەوە

ئامێری بوومەلەرزەناسیی ناسا، "InSight" توانی هێمای دەنگی ئەو نەیزەکانە تۆمار بکات کە لە مەریخ کەوتوونەتە خوارەوە.


گۆڤاری زانستیی "Sciences et Avenir" بڵاوی کردەوە ئامێری "InSight" کە لە ٢٠١٨دا بۆ لێکۆڵینەوەی بوومەلەرزەناسی رەوانەی مەریخ کراوە، سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کردووە.

ئامێری"InSight" لە مانگی تەمووزدا زنجیرەیەک مەریخلەرزەی لە هەسارەی مەریخدا دەستنیشان کردووە و سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی شەپۆلی دەنگ و لەرینەوە کە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی بەردی ئاسمانی هاتوونەتە ئاراوه‌.

رافایل گارسیا لێکۆڵەر لە ئەنیستیتۆی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی باڵای تۆولۆوس، رایگەیاندووە کە"InSight" تەنانەت ئەو شوێنانەیشی دەستنیشان کردووە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەردە ئاسمانییەکان چاڵیان لێ دروست بووە.

زانایان هەوڵ دەدەن زانیاریی زیاتریان دەست بکەوێت لەبارەی هەسارەی مەریخ و لەو پێناوەیشدا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو زانایان رایانگەیاند، لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر یەکەم تۆماری دەنگی سەر هەسارەی مەریخ کردویانە تووشی سەرسوڕمان بوون دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت دەنگ لەسەر مەریخ دوو خێرایی جیاوازی هەیە جیاوازی لە گواستنەوەی دەنگەکان بەگوێرەی بەرزی و نزمی نۆتەکانیانە.













گەلەری