سەردێڕ:

شارەزایانی تەندروستی: ئەم سێ شتە لەگەڵ خواردنەوەی گازی مەخۆن

AM:09:45:30/01/2023

16300 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی تەندروستی رێنمایی دەدەنە خەڵکی کە تا دەتوانرێت لە خواردنەوە گازییەکان دووربکەونەوە، چونکە زیانیان هەیە بۆ تەندروستی، جەختیشدەکەنەوە کە لەگەڵ سێ خواردن و خواردنەوە نەخورێتەوە چونکە زیانەکەی زیاتر دەبێت.


ناوەندی تەندروستی خۆپارێزی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ئەمریکی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی خواردنەوە گازییەکان رێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە و ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان زیاد دەکەن.

باس لەوەش دەکەن، ئەگەری ئەوە هەیە مەترسییەکە زیاتر بێت کاتێک ئەو خواردنەوانە بە هاوبەشی لەگەڵ خواردن و خواردنەوەکانی دیکە بخورێنەوە.

ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی بەردەوام خواردنەوە گازییە شیرینەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەن و مەترسیدار زیاتر دەبێت.

لیستی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی خواردنەوە گازییەکانەوە دروست دەبن، بریتین لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، خراپبوونی ددان، قەڵەوی و نەخۆشکەوتنی زراو.

هاوکات، مەترسییەکە زیاتر دەبێت کاتێک خواردنەوە گازییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ سێ خواردن و خواردنەوەدا بخورێنەوە، بەم جۆرە:

شیر:

کاتێک کێکی شیرین دەخۆیت کە لە پێکهاتەکانی وەک شیر ئامادەکراوە و دواتر خواردنەوەیەکی گازی دەخۆیت، ئەوا بزانە شتێکی ناتەندروست ئەنجام دەدەیت.

شارەزایان دەڵێن تێکەڵکردنی شیر و خواردنەوە گازییەکان لە گەدەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی ترشەڵۆک و لە ئەنجامدا کرداری هەرسکردنی خۆراک خاودەکاتەوە و سیستەمەی تێکدەدات.

قاوە:

راستە مرۆڤ لە یەک کاتدا دوو خواردنەوە ناخواتەوە، بەڵام لەوانەیە لەکاتی خواردندا خواردنەوەیەکی گازی بخۆیتەوە، پاشان دوای تەواوکردنی ژەمەکان قاوە بخۆیتەوە، ئەمەش هەڵەیە.

ئەو کەسەی قاوە و خواردنەوە گازییەکان دەخواتەوە بڕێکی زۆر لە کافاین وەردەگرێت، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی و تێکچوونی خەو و ئەگەری هەیە بەهۆیەوە خەوی ناخۆش ببینێت.

خواردنە توونەکان:

باشترە خواردنەوە گازییەکان لەکاتی خواردنی توون و ئەو خۆراکانەدا نەخورێنەوە کە وا دەکەن کەسەکە هەست بە جۆرێک لە سووتانی زمانی بکات.

هەڵەیە هەوڵ بدرێت کاریگەری توونییەکە لەرێگەی خواردنەوە گازییەکانەوە نەهێڵرێت، چونکە خواردنەوە گازییەکە لە پلەیەکی گەرمی بەرزدان دەگۆڕێن بۆ ترشی سولفوریک.

شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە زیاتر ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری کاپسایسین لە خۆراکە توونەکاندا کەم بکەنەوە، نەوەک پەنا بۆ خواردنەوەی گازی ببرێت.

ر.ئ













گەلەری