سەردێڕ:

نیشانە و چارەسەرەکانی لاوازی بەرگریی جەستە

PM:11:28:17/08/2021

57880 جار خوێندراوەتەوە

بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستە یارمەتیدەر دەبێت لە رێگریکردن لە چوونە ناوەوەی تەنی نامۆ بۆ ناو جەستە وەک بەکتریا و ڤایرۆسەکان، بەڵام تێکچوونی هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی گرفتی تەندروستی لە جەستەدا وەک زوو توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان و درەنگ چاکبوونەوە.


ماڵپەڕی "pennmedicine" ی پەنسلڤانی لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش کردووە، لەوانەش:

یەکەم: زیادبوونی ئاستی ماندوێتی لە جەستەدا

دووەم: بەردەوام توشبوون بە سەرما و هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان

سێیەم: بوونی گرفت لە گەدەدا

چوارەم: درەنگ ساڕێژبوونی برین

پێنجەم: توشبوون بە بەکتریا و کەڕووەکان لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا

شەشەم: بەدرێژایی کات هەستکردن بە ماندوێتی

ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی بەرگری لەش:

یەکەم: خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و هەمەجۆر

دووەم: بەباشی خەوتن کە لە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت لە شەودا

سێیەم: وەرزشکردن

چوارەم: شۆردنی دەستەکان بە ڕێکوپێکی

پێنجەم: راگرتنی هاوسەنگی کێشی لەش

شەشەم: دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان

حەوتەم: کەمکردنەوەی فشار و ماندوبوونەکان













گەلەری