بەپێی توێژینەوەیەک رۆژانە خواردنی گۆشتی سوور ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاد دەکات.
لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاو کراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن گۆشتی سوور ئەگەر بە ڕێژەیەکی زیاد لە پێویست بخورێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
ئەو کەسانەی ڕۆژانە بەڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سوور دەخۆن مەترسی
توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشی بیرچوونەوە زیاترە بە بەراورد
بەو کەسانەی کە گۆشتی سوور کەمتر دەخۆن.
توێژینەوەکە ١١ هەزار و ١٧٣ کەسی لەخۆگرتبوو، توێژەران بۆیان
دەرکەوتبوو ئەو کەسانەی رۆژانە بڕێکی زۆر گۆشتی سوور ئەخۆن بە رێژەی ١٣% مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە تەنها بڕێکی کەم
لە گۆشتی سووریان خواردووە
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور ڕەنگە بەشێک
بێت لە ڕێنماییە خۆراکییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەروونی و مێشک، ئەوەشیان
راگەیاند "هیوادارین توێژینەوەکەمان هاندەری زیاتری خەڵک بێت بۆ گرنگیدان بە
تەندروستی"