سەردێڕ:

راستى و دروستى روودانى تەقینەوەى خۆری و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما

PM:03:53:09/08/2021

24812 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەیمانگای نیشتیمانى بۆ توێژینەوەى گەردونی و جیۆ فیزیایی لە وڵاتی میسر ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە باس لە تەقینەوەی خۆری دەکەن کە بوەتە هۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دوره لە ڕاستییەوە وهیچ بنەمایەکیشی نییه.


جاد قازی بە کەناڵى یەکى میسرى ڕاگەیاند، سەختترین تەقینەوەى خۆرى کە ڕووی لە جیهان کردبوو لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو ڕویدا بوو، کاریگەرییەکەشی زۆر دیار بوو بەڵام هیچ بەراوردێک ناکرێت لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە لە ئێستادا ڕوودەدات.

سەرۆکی پەیمانگاکە رونیکردەوە، ئێمە لە سەرەتای خولی ٢٥ هەمین سوڕانەوەى خۆرداین، هەر لەسەرەتای خولانەوەی بازنەی خۆردا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گەورە و بەرچاو بەرزدەبنەوە.

قازی ئاماژەى بەوەش کردووە، تەقینەوەى خۆرى هیچ پەیوەندییەکی بە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای هاوینەوە نییه.













گەلەری