گومانی تێدا نییە کە خووی خواردنەوەی چا دوای نان خواردن زۆر باو بووە، بەتایبەتی لە کۆمەڵگا عەرەبییەکاندا، بەڵام لەمبارەیەوە شارەزایان هۆشدارییان داوە.
بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی "HealthxChange" خواردنەوەی چا دوایی نان خواردن کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە راستەوخۆ دوای نان خواردن چا نەخورێتەوە، بەو پێیەی ئەم خووە کاریگەری بەرچاوی لەسەر تەندروستی جەستە هەیە.
جێگەی
باسە توێژینەوەکەیان لەسەر خەڵکی میسر ئەنجامداوە چونکە ئەوان یەکێکن لەو نەتەوانەی
کە زۆرترین چا دەخۆنەوە دوای ژەمەکان.
لە
توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نان خواردن رێگر دەبێت لە هەڵمژینی
ئاسن لە خۆراکدا چونکە چا ماددەی تانینی تێدایە ئەمەش رێگری لە پرۆسەی هەڵمژینی
ئاسن لە خۆراک دەکات، بەڵام ئاستی کاریگەری نەرێنی خواردنەوەکە بەندە بە تەندروستی
کەسەکە و کوالیتی و بڕی چایەکە و کاتی خواردنەوەکەی.
ئەو
کافاینەی لە چادا هەیە رێگری دەکات لە هەڵمژینی ئاسن و مەگنیسیۆم لە خۆراکەکەدا، هەروەها
ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن ویستی چا بخواتەوە باشترە لانیکەم دوای یەک کاتژمێر
چاکە بخواتەوە.
پسپۆران
جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوایی نان خواردن دەبێتە هۆی هەرسکردنی
قورس و زیان بە جەستە دەگەیەنێت.