گەردونناسان پێشبینی دەکەن، رۆژی شەممەی داهاتوو پێنج لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لە تەنیشت یەکەوە ریز ببن و دەتوانرێت دوانیان بە چاوی ئاسایی ببینرێت.
ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردوەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو هەسارەکانی زوحەل و پلۆتۆن و موشتەری و ئۆرانۆس و عەتارد لە ئاسماندا لە تەنیشت یەک ریز دەبن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دیاردەکە
پێش هەڵهاتنی خۆری رۆژی شەممە روودەدات و بۆ ئەوەی بە باشی ببینرێت پێویستە لە شوێنێکی
تاریک کە روناکی گڵۆپ و دەستکردی کەمی تێدابێت سەیربکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی
دەکرێت سەرەتا زوحەل و پلۆتۆن و موشتەری و ئۆرانۆس بچنە ریزی یەکتر و لە کاتژمێرەکانی
پێش خۆرهەڵهاتندا هەسارەی عەتاردیش لە نزیکیانەوە دەربکەوێت.
باسی لەوەش کردووە، بینەر
بۆ بینینی بەشێکی ئەم دیاردەیە پێویستی بە تەلیسکۆب نیە و دەتوانیت هەسارەکانی
موشتەری و زوحەل بە چاوی ئاسایی ببینێت، بەڵام بۆ بینینی هەسارەکانی دیکە رەنگە پیویستی
بە تەلیسکۆب بێت.
ریز بوونی هەسارەکان دیاردەیەکی
گەردوونیە و رودەدات کاتێک هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لە تەنیشت یەکەوە ریز دەبن.