سەردێڕ:

رەنگە دەرکەوتنی ئەم نیشانەیە ئاماژە بێت بۆ مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

PM:01:23:25/12/2024

4120 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە لەوەی ئەو نیشانە دیارانەی کە لەسەر جەستە دەردەکەون ڕەنگە نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجە بێت.


بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "The Mirror" زۆرجار شێرپەنجە نیشانەکانی پەیوەست بە شوێنی گەشەکردنی لە جەستەدا لەگەڵدایە، وەک کۆکەیەکی بەردەوام کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی سییەکان یان بوونی خوێن لە پیساییدا وەک نیشانەیەکی ئەگەری شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، بەڵام ئارەقەکردنی شەوانە نیشانەیەکی گرنگە کە ناتوانێت پشتگوێ بخرێت.

ئارەقەکردنی شەوانە ڕووداوێکی باو و ئاساییە کە لەوانەیە لە ئەنجامی چەند هۆکارێک ڕووبدات، وەک پلەی گەرمی ژوور یان خەوتن لە ژینگەیەکی نائارامدا.

بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی کاتێک لە خەو هەڵدەسیت دەبینیت ئارەقێکی زۆرت کردووەتەوە سەرەڕای کەشوهەوای فێنکی ژوورەکەت ئەوا رەنگە ئەمە نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئارەقەکردنی توندی شەوانە تا ئەو ڕادەیەی کە جلوبەرگەکەت بە تەواوەتی تەڕ دەبێت تەنانەت لە ژینگەیەکی ساردیشدا، ئەم حاڵەتە یەکێکە لەو نیشانانەی کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی جۆرێک لە شێرپەنجە.

لێرەدا چەند جۆرێکی شێرپەنجە دەخەینەڕوو کە ڕەنگە ببنە هۆی ئارەقکردنەوەی توندی شەوانە: شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی ئێسک، شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی گورچیلە.

ئەگەر توشی ئارەقەکردنەوەی زۆر بوویت پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەکانی تری لەگەڵدا بێت وەکو هەستکردن بە تا و لەرزین، کۆکە، سکچوون، دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی ناڕوون.













گەلەری