سەردێڕ:

ئایا میوەی وشککراوەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن؟

PM:11:56:10/12/2024

2952 جار خوێندراوەتەوە

میوە وشککراوەکان دەوڵەمەندن بە چەندین ماددەی خۆراکی، وەک: پرۆتین و کانزا و ڕیشاڵ بەڵام چەند هەڵەیەکی باو هەن کە ڕەنگە سوودەکانی کەم بکاتەوە.


لە ماڵپەڕی " The Times Of India" بڵاو کراوەتەوە، پسپۆرانی بواری خۆراک ئاماژە بە پێنج هەڵەی باو دەکەن کە پێویستە ئاگاداریان بین لە کاتی خواردنی میوەی وشککراوەکاندا، ئەوانیش بریتین لە:

١. زیاد لە پێویست خواردنی میوەی وشککراوەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونکە دەوڵەمەندە بە کالۆری، بۆیە خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە، پێویستە ڕێژەیەکەی سنووردار بکرێت بۆ نزیکەی چارەکێک لە ڕۆژێکدا واتا ٢٨ گرام.

٢. زۆرێک لە میوە وشککراوەکان شەکری زیادکراویان تێدایە کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی خوێن و تەندروستی جەستە هەبێت، بۆیە باشتر وایە جۆرە شیرین نەکراوەکان هەڵبژێردرێت.

٣. بەو پێیەی میوەی وشککراوەکان ئاوی جەستە هەڵدەمژێت، خواردنی بەبێ خواردنەوەی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و دروستبوونی کێشەی هەرسکردن.

٤.میوەی وشککراوەکان جێگرەوەی هەموو گروپە خۆراکیەکان نین، پێویستە بەشێک بێت لە خۆراکی هاوسەنگ کە میوەی تازە و دانەوێڵەی تەواو لەخۆبگرێت.

٥. هەندێک لە میوە وشککراوەکان مادەی پارێزەریان تێدایە، وەک دووەم ئۆکسیدی گۆگرد، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری.













گەلەری