سەردێڕ:

جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات

PM:02:24:21/11/2024

896 جار خوێندراوەتەوە

پرۆفیسۆر کۆنستنتین لاکشنۆڤ رایگەیاند " بۆ ماوەی ١٥ بۆ٢٠ ساڵ ڕۆژانە لانیکەم پاکەتێک جگەرە بکێشرێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات"


ئەو دەڵێت " خانەکان بەردەوام دابەش دەبن و ئەمەش پێشینەیەک بۆ گۆڕانکارییە ئەگەرییەکان دروست دەکات، بەداخەوە هەندێک لەو گۆڕانکارییانە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، بەڵام مەحاڵە پێشبینی بکرێت کەی ئەم گۆڕانکارییە لە کەسەکەدا روودەدات"

ئەو پسپۆرە جگە لە جگەرەکێشان چەندین هۆکاری تری دەستنیشان کرد بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان وەک هۆکارە بۆماوەییەکان، ژینگەی پیس، خواردنی خراپ.

ئاماژەی بەوەشکرد جگەرەکێشان لە بنەڕەتدا دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تر وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشییەکانی سیستمی بۆرییەکانی هەناسەدان.



 













گەلەری