سەردێڕ:

بۆچی پزیشکان پێشنیاری خواردنەوەی چا دەکەن؟

PM:11:12:09/12/2024

1972 جار خوێندراوەتەوە

چا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە زۆرترین کەس دەیخواتەوە لە تەواوی جیهاندا،چا جگە لەوەی کە تامێکی خۆشی هەیە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.


بەپێی ماڵپەڕی " RT Arabic" پزیشکان ئامۆژگاری خواردنەوەی چا دەکەن، ئاماژە بەوە دەکەن رۆژانە خواردنەوەی یەک یان دوو کوپ چا یارمەتی هەرسکردنی قورسترین خۆراکەکان دەدات.

ئەو خۆراکە چەورەکانە و ئەوانەی کالۆری زۆریان تێدایە هەروەها بەشیوەیەکی بەرچاو کاریگەری هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستی دڵ.
چا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن و فشاری خوێن لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

پسپۆران ئەوەشیان پشتراستکردووەتەوە کە خواردنەوەی چا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی فشار و دڵەراوکێ.













گەلەری