PM:04:05:10/02/2025
3160 جار خوێندراوەتەوە
چەوەندەر بەناوبانگە بە سوودە تەندروستییەکانی، دەوڵەمەندە بە توخمە سەرەکییەکان و کانزاکان و پێکهاتە ڕووەکییەکان کە گرنگن بۆ جەستە.
دکتۆر مارینا ماکێشا پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکاتچەوەندەر تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشیەوە هەیە وەک قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی جگەر، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دەوڵەمەندە بە چەندین تایبەتمەندی خۆراکی کە بەشدارن لە دابەزاندنی کێش ، ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە گرنگەکانیشی بەسوودن بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست بە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.
بە وتەی ئەو شەربەتی چەوەندەر خواردنەوەیەکی بەناوبانگە لە زۆرێک لە
وڵاتان بە تایبەت لەلای وەرزشوانان چونکە دەوڵەمەندە بە نیتراتی خۆراکی کە جەستە
دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نیتریک ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی فراوانبوونی
خوێنبەرەکان لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆیشتنی خوێن بۆ ماسولکەکان و هەناسەدان باشتر دەکات.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە شەربەتی چەوەندەر یارمەتی
وەرزشوانان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر چالاک بن هەروەها ئەم شەربەتە سوودی هەیە بۆ ئەو
کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.
جێگەی باسە چەوەندەر دەوڵەمەندە بە توخمە سەرەکییەکان و کانزاکان،
وەک ترشی فۆلیک، مس، مەنگەنیز، فسفۆر، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، مس، ئاسن، ڤیتامینCوB6، پرۆتین، ڕیشاڵ.