سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم

PM:08:52:11/01/2025

2428 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بەدەست کەمی ماددەی مەگنیسیۆمەوە دەناڵینن ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکان کە هەندێکیان مەترسیدارن


لەشی مرۆڤ پێویستی بەچەندین ڤیتامین و کانزای گرنگە بۆ ئەداکردنی کارەکانی بۆیە دەبێ چەندین جۆرە مادەی خۆراکی بخورێت بۆ رزگاربون لەگرفتی کەمی کانزاکان کەئەمەش دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی گرفت لەلەش و توشبون بەچەندین نەخۆشی، مەگنیسیۆم گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و ماسولکەکان و گورچیلە.

مەگنیسیۆم ھاوکارە لەمژینی کانزاگرنگەکان وەک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم کەرۆڵی کاریگەری ھەیە لەبنیاتی ماسولکەی بەھێز بۆ لەش و چالاککردنی ئەنزیمەکان و بەرھەمھێنانی وزە، ھاوکات گرنگی ھەیە بۆ تەندروستی ئێسک و ددان و پاراستن لەرەشبونەوەی ددان لەرێی جێگیربونی کالیسیۆم لەسر بەرگی دەرەوەی ددان، سەرباری پاراستن لەگرفتەکانی دەمار و ھاوکارە لەھێورکردنەوەی ماسولکەکان و چارەسەری نەخۆشی خوێنبەرەکان و نەرمبونی ئێسک و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا.

لە ماڵپەڕی " webteb" بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بە دیارترین نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم دەکەن، بەم شێوەیە:

١. لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

٢. گرژبوونی ماسولکەکان.

٣. هەستکردن بە ماندوێتی و لاوازی.

٤. لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک نەخۆشی دەروونی.

٥. کەمخەوی.

٦. پووکانەوەی ئێسک.

٧. بەرزی پەستانی خوێن.

٨. تێکچوونی لێدانی دڵ.













گەلەری