سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکەن

PM:04:27:02/02/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پسپۆڕی تەندروستی هۆشداری گرنگیان سەبارەت بە خواردنەوە گازییەکان بڵاوکردووەتەوە.


بەپێی رۆژنامەی " دەیلی مەیل" ی بەریتانی، پسپۆران ئاماژەبەوە دەکەن هەموو خواردنەوە گازییەکان یەک کار دەکەن و سەرجەمییان خراپە و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکەن.

لەمبارەیەوە شارەزایان روونیان کردەوە کە لێکۆڵینەوە زانستییەکان خواردنەوە گازییە شەکرییەکان دەبەستنەوە بە زیادبوونی مەترسی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە، هاوکات خواردنەوە بێ شەکرەکان رەنگە ئارەزووی شیرینی هان بدەن، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش هەروەها پزیشکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە خواردنی بەردەوامی ئەم خواردنەوانە رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و پووکانەوەی ئێسک و تەنانەت زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

زۆرێک لە خواردنەوە گازییەکان ترشی فۆسفۆریکیان تێدایە کە بۆ زیادکردنی ترشی بەرهەمە خۆراکیەکان و رێگریکردن لە گەشەی بەکتریا بەکاردێت، ترشی فۆسفۆریک لە فسفۆرەوە هاتووە، کە کانزایەکی سروشتییە کە لە جەستەدا هەیە و بەرپرسە لە گەشەکردن و چاککردنەوەی شانە و خانەکان، لە کاتێکدا جەستە پێویستی بە فسفۆر هەیە، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کالیسیۆم، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات.

جگە لەوەش خواردنەوە گازییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی دڵ و جگەر هەیە، خواردنەوەیان بە رێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی باش (HDL) بە رێژەی ٩٨٪ و زیادبوونی ڕێژەی ترایگلیسیرید بە رێژەی ٥٣٪، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

ئەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر بە رێژەی ٨٥٪ زیاترە، هەروەها ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە بە رێژەی ٦٨٪ زیاترە، بە بەراورد بەوانەی کەمتر دەیخۆنەوە یان نایخۆنەوە.













گەلەری