سەردێڕ:

شارەزایەکى بەریتانی: سێ جۆر بەهارات تەمەن درێژ دەکەن

AM:09:13:15/11/2021

20404 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی خۆراکی بەریتانیا رایگەیاند، هەریەك لە زەردەچەوە و دارچینی و جاترە تەمەن درێژدەکەن و مەترسییەکانى توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و شێرپەنجە، کەمدەکەنەوە.


جێسیکا نیبس، شارەزای بواری خۆراك لە وڵاتى بەریتانیا ئاماژەى بەوە کرد، سێ جۆر لە بەهاراتی سروشتی جەستە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکەمیان زەردەچەوەیە، کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە و پیربوونی پێشوەختە و تەمەن درێژدەکات.

جێسیکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە توێژینەوەکەیدا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە چوار گرام لە زەردەچەوە دەخۆن، مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەرێژەی ٤٠٪ کەمدەکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، دارچینیش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێن دەدات و مەترسییەکانى توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە و ناهێڵێت خانە شێرپەنجەییەکانیش لەناو جەستەدا بڵاوببنەوە.

ئەو شارەزایە ئاماژەى بەوە کردووە، جاترە، یەکێكە لەو مادە خۆراکیانەی کە تەمەن درێژدەکات و کاری مێشك و بیرەوەری بەرەوپێش دەبات و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شارەزایان لەو بڕوایەدان، هەموو جۆرەکانی بەهارات سەرچاوەی گرنگی دژە ئۆکسانن، بەتایبەت بەهاراتە وشککراوەکان و هاڕڕاوەکان ماددەی دژە ئۆکسانیان زیاترە، مەترسییەکانی مردنی پێشوەختە کەمدەکەنەوە، جەستە لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و شەکرە و شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەپارێزن.













گەلەری