PM:11:39:03/12/2024
1040 جار خوێندراوەتەوە
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی لۆفبۆرۆ دەریخستووە کە تەنها سەیرکردنی رووداوە وەرزشییەکان لە تەلەفزیۆندا یارمەتیت دەدات چەوری بسوتێنیت و کێشت دابەزێنیت.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای ستاکێستەرەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە هاندەرانی پیاو دەتوانن لە ماوەی دوو کاتژمێری یاریکردندا ٤٢٠ کالۆری بسوتێنن، لەکاتێکدا هاندەرە مێینەکان دەتوانن تا ٤٧٢ کالۆری بسوتێنن.
بەپێی توێژینەوەکە، بینەران دەتوانن لە ماوەی ٩٠ خولەکدا تا ٥٤٠ کالۆری بسوتێنن، دەتوانین رونتر بڵێین، ئەمەهاوتایە لەگەڵ راکردن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک، هاندەری تێنسی سەر زەوی ئەگەر بە هەمان گڕوتینەوە سەیری یارییەکی سێ کاتژمێری بکات لەکاتی دانیشتن و قسەکردندا و ئاهەنگ بگێڕێت، دەتوانێت تا ٤٣٢ کالۆری بسوتێنێت، کە دەتوانێت هاوتای مەلەکردن بێت بۆ ماوەی ٦٠ خولەک.