سەردێڕ:

توێژینەوەیەک نهێنی تەمەن درێژی ئاشکرا دەکات

PM:10:48:07/12/2024

3220 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە ژیان و مردن ناتواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەڵام پزیشکێک ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەکی سادە دەکات کە رەنگە ژیانمان باشتر بکات و تەمەنمان درێژ بکاتەوە.


لە توێژینەوەیەکی پزیشکی پسپۆڕ دکتۆر دەیڤید کاتزدا ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەک دەکات کە هۆکارە بۆ باشتربوونی تەندروستی و تەمەن درێژی.

دکتۆر کاتز ڕوونی کردەوە کە ئەم ئامۆژگارییانەی بە پشت بەست لە توێژینەوەکانی بووە لە " ناوچە شینەکان" کە پێنج ناوچەی جیهانن کە بریتین نیکۆیا لە کۆستاریکا، سەردینیا لە ئیتاڵیا، ئیکاریا لە یۆنان، ئۆکینیا لە ژاپۆن، لۆما لیندا لە کالیفۆرنیا، دانیشتوانی ئەو ناوچانە تەمەنێکی درێژیان هەیە و بە تەندروستییەکی باشەوە دەژین کە زۆرینەی خەڵکی لەو شوێنانەدا زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەژین و بە دەگمەن تووشی نەخۆشی درێژخایەن یان بیرچوونەوە دەبن ئەوەی لە نێوانیاندا هاوبەشە، پشتبەستنیان بە خۆراکی ڕووەکییە.

گرنگترین ئەو هەنگاوانەی ئەو دکتۆرە باسی لێوە دەکات بۆ تەمەن درێژی بریتییە لە:

١. بڕێکی زۆر سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو بخورێت.

٢. بڕێکی پێویست ئاو بخورێتەوە.

٣. گرنگیدان بە وەرزشکردنی رۆژانە.

٤. دوورکەوتنەوە لە فشارە دەروونییەکان.

٥. نەخواردنی خواردنە چەور و ناتەندروستەکان.













گەلەری