هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی باو و ئاساییە، دۆزینەوەی چارەسەری سروشتی بۆ چارەسەرکردنی رەنگە ئاسان بێت و بە کەرەستەکانی ژیانی رۆژانە ئەنجامبدرێت.
یەکێک لەو چارەسەرانە ئاوی تەماتەیە کە بە ئاسانی دەستدەکەوێت و پێکهاتەیەکی بەهێز و سەرسوڕهێنەرە کە بە توانای گەشەکردنی قژ ناسراوە.
تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی پێویست کە خۆراک دەدات
بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات، بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان،
دەتوانرێت ئاوی تەماتە بەکاربهێنرێت بۆ دووبارە گەشەکردنەوەی قژ لە شوێنانەی سەر
کە مووی لێ رووتاوەتەوە، هەروەها بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی قژ لە ماوەی دوو بۆ
سێ مانگدا، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. بە ئاوی تەماتە مەساجی پێستی سەرت بکە، گرنگی بدە بە شوێنە رووتاوەکانی
سەرت، دواتر بە جووڵەی بازنەیی و بە نەرمی مەساج بکە بۆ هاندانی سوڕی خوێن، ئاوی
تەماتەکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێبهێڵە و دواتر بە ئاوی شلەتێن و شامپۆیەکی تایبەت
بە قژت بیشۆ.
٢.ئاوی تەماتە و زەیتی گوێزی هیندی، دوو کەوچک ئاوی تەماتە، کەوچکێکی
چێشت زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە و دواتر بە تێکەڵەکە مەساج بکە بۆ پێستی سەر و
ناوچەی رووتاوە بکە، دەتوانیت بۆ ماوەی شەوێک بە قژتەوە بەجێیبهێڵیت.
٣. تێکەڵکردنی ئاوی تەماتە و ئاوی پیاز، ئاوی پیاز دەبێتە هۆی گەشەکردنی
قژ، کەوچکێک ئاوی تەماتە و کەوچکێک ئاوی پیاز تێکەڵ بکە و بە باشی بیدە لە پێستی
سەرت، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێیبهێڵە و دواتر بە شامپۆی ئاسایی خۆت سەرت بشۆ.